zagros news agency

بنار پیرداود چوارەم پێشانگەی تایبەتیی دەکاتەوە

شێوەکاری بنار پیرداود، چوارەمین پێشانگایەکی تایبەتیی خۆی لەژێر ناونیشانی «ئاسمانی هەورە بەرزەکان» لە هەولێر دەکاتەوە.

ئەم ڕووداوە هونەرییە لەژێر چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی شێوەکاری و کاری دەستی،  لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە گەلەری شانەدەر دەکرێتەوە.

پێشانگەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و لە هەردوو دانی بەیقنی و ئێوارە کراوە دەبێت.

بنار پیرداود یەکێکە لە ناوە چالاک و ناسراوەکانی هونەری شێوەکاری لە هەرێمی کوردستان، کاری ناوازەی لە گواستنەوەی جوانییەکانی سروشتی کوردستان بۆ سەر تابلۆکانی کردووە.

لە ئەزموونی هونەریی خۆیدا، پیرداود گرنگییەکی تایبەت بە چیا سەرکەشەکان، تەمومژ و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەدات و لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنیکی سەرنجڕاکێشی ڕەنگەکان و دروستکردنی قووڵایی لە بینیندا، هەوڵ دەدات ناسنامەی ژینگەیی و کولتووری ناوچەکە بپارێزێت.

ناونیشانی پێشانگاکە، «ئاسمانی هەورە بەرزەکان»، ڕەنگدانەوەی ڕوونی ئەم تێڕوانینە فەلسەفی و جوانیخوازییەی هونەرمەندەیە کە تێیدا پەیوەندی نێوان زەوی و ئاسمان ئاوێتە دەکات، و ئەم پێشانگایەش دەبێتە وێستگەیەکی نوێ بۆ ناسینی پەرەسەندنی شێواز و داهێنانی ئەم شێوەکارە دێرینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کازم ساهیر دوو کۆنسێرتی گەورە لە ئەستەنبوڵ و ئەبوزەبی سازدەکات

ART

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەردەوامە لە کەمکردنەوەی کارمەندانی

سەڵاح

شاندی دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ سەرۆکی جەهەپە کۆدەبێتەوە

یاسین