هەواڵە نافەرمییەکان دەربارەی هەڵبژاردنی ئەکتەرێکی نوێ بۆ کەسایەتی“Wonder Woman” بووەتە هۆی توڕەیی هەواداران.
دەگوترێت جەیمس گەن، سەرۆکی ستۆدیۆکانی DC، دەیەوێت “ئادریا ئارجۆنا” بخاتە شوێنی “گال گادۆت” بۆ ئەوەی کەسایەتییەکە گەنجتر دەرکەوێت.
زۆرێک لە هەواداران لە سۆشیال میدیا داوای دوورخستنەوەی جەیمس گەن دەکەن و پێیان وایە گال گادۆت بووەتە ناسنامەی ئەم ڕۆڵە و نابێت بگۆڕدرێت.
هەندێکی تر دەڵێن هەرچەندە ئادریا ئەکتەرێکی باشە، بەڵام ناتوانێت کێبڕکێی گادۆت بکات. ئەم گۆڕانکارییانە بەشێکن لە پلانی نوێی DC بۆ دووبارە دروستکردنەوەی جیهانی پاڵەوانە سوپەرەکان، کە پێشتر گۆڕینی سوپەرمان (هێنری کاڤیل)یشی گرتبووەوە و بووە هۆی ناڕەزایەتییەکی هاوشێوە.

