zagros news agency

مۆرینیۆ؛ نەدەبووایە ڤینسیۆس بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕیت

دوای ئەو ڕووداوانەی لە یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید ڕوویدا،کە دوای گۆڵەکەی ڤینسیۆس لە خولەکی 50 کێشەی گەورە نێوان یاریزانان و هاندەرانی بەنفیکا لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید،کە یاریەکە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.

شایەنی باسە جۆزی مۆرینیۆی ڕاهێنەری بێنفیکا لە لێدوانێکیدا وتی؛ ئەوەی ڕوویداوە شتێکی باش نییە،من قسەم لەگەڵ ڤینسیۆس کرد،کە نەدەبووایە بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕێت چونکە کاردانەوەی لەو جۆرە دروست دەبێت.

دەربارەی قسە کردنی نێوانی پرێستانی مۆرینیۆ وتی؛دڵنیام قسە کردن هەبوو لەنێوان ڤینسیۆس و پرێستانی بەڵام نامەوێ لایەنگیری بکەم،وە من بە ڤینسیۆسم وتووە،کە ئێمە دژی ڕەگەز پەرستین چونکە گەورەترین کەسایەتی مێژووی بێنفیکا ڕەش پێستە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سویسرا بە خاڵێک ڕازیبوون

یاسین

کاسادۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ دەکاتەوە

یاسین

ڕیزبەندی گرانترین بەرگریکارانی ئەمساڵ ئاشکرا کران

یاسین