zagros news agency

تا ئێستا ٦١٪ی بەنداوەکانی ئێران بەتاڵن

 

تا ئێستا ٦١٪ی بەنداوەکانی ئێران بەتاڵن و دۆخی قەیرانی ئاو لەو وڵاتە بەردەوامە.

سەرباری ئەوەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی ١٤٪ ئاوی زیاتر ڕژاوەتە ناو بەنداوەکانەوە و ڕێژەی دەرچوونی ئاوی بەنداوەکانیش ٢٧٪ کەمی کردووە، بەڵام بەگشتی کۆی ئاوی ناو بەنداوەکان بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو، ٧٪ کەمی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی “ئیلنا” ڕایگەیاندووە، ١٥ بەنداوی ئێران کە ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ دابین دەکەن، کەمتر لە ١٥٪ ئاویان تێدایە و لە دۆخی سووردان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەی دی ڤانس: باشترین ئۆفەرمان داوەتە ئێران

سەڵاح

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

سەڵاح

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: یاسایەکی نوێ دەبێتە جێگرەوەی بودجەی ساڵی 2026

یاسین