میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه ئیسرائیل وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مریكا له‌نێویاندا (سی بی ئێس) و (سی ئێن ئێن) له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویان كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئێران.
له‌میانه‌ی پرسیاری ئاژانسی فرانس پرێس له پنتاگۆن، ئه‌وان ئه‌وه‌یان خستوه‌ته ڕوو كه ئێستا هیچیان بۆ گوتن نییه.
ئێزگه‌ی سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌سفه‌هان له وڵاتی ئێران به درۆن كراوه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاوی كرده‌وه كه ده‌نگی سێ ته‌قینه‌وه بیسترا له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی شیكاری سه‌ر به سوپای پاسداران له نزیك ئه‌سفه‌هان.
لای خۆشیه‌وه حوسێن دالیریان، گوته‌بێژی بریكاری هێزه‌كانی ئاسمانیی ئێران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به سه‌ركه‌وتووی له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێرانه‌وه خرانه خواره‌وه و ئێستاش هیچ هه‌واڵێك له‌مه‌ڕ هێرشی مووشه‌كییه‌وه نییه.