zagros news agency

شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هۆزی شەممەر و سوپای سووریا ڕووی دا

 

بە گوێرەی هەوڵان لە قامیشلۆوە، ئەمڕۆ لە نێوەندی شارۆچکەی تل کۆچەر، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی هۆزی شەممەر و سوپای عەرەبیی سووریا ڕووی دا.

لە ئەنجامی ئەم پێکدادانانەدا دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی حکوومەتی سووریا چوونەتە نێو شارۆچکەی تل کۆچەر.

پێشتر چەکدارانی هۆزی شەممەر کە لەژێر ناوی “هێزەکانی سەنادید” لە ڕیزەکانی هەسەدەدا بوون، دوای هاتنی هێزەکانی حکوومەت پشتیوانیی خۆیان بۆ حکوومەتی دیمەشق ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە گوژمەی ( 90 ملیار دینار ) دەستکرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران – میراوە

یاسین

گەنجێک لەلایەن براکەی دەکوژرێت

یاسین

کەشناسی: شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح