zagros news agency

سەرۆکی بێنفیکا؛یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەبێ سڕ بکرێت

لە لێدوانێکی نوێیدا دوای سزادانی پرێستیانی و ڕاگرتنی لە یاریەک سەرۆکی یانەی بێنفیکای پورتوگالی ڕوی کۆستا بە ڕاگەیاندنەکانی وت؛ پرێستیانی ڕەگەزپەرست نییە،ئێمە یاریزانەکانی خۆمان زۆر باش دەناسین و بڕوای تەواومان پێیان هەیە لەم حاڵەدا.

ڕوی کۆستا دەربارەی سزای پرێستیانی وتی؛ئەمە هیچ دادپەروەریەکی تێدا نییە و ئێمە لەلای خۆمانەوە سکاڵام لە یوفا تۆمار کردوە لەسەر یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید،چونکە ئەوەی شایەنی سزا بوو ڤاڵڤێردی بوون،کە پەلاماری یاریزانی ئێمەی داوە.

شایەنی باسە ئەم ڕووداوانە دوای یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید دێن،کە لە یاری چووندا لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ئاڵۆزیەکی گەورە لە یاریگا دروست بوو
سبەی شەویش لەیاری گەڕانەوەدا جارێکی دیکە هەردوو یانە یەکتری دەبیننەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

رووبەرێکی زۆری ده‌غڵودانی جووتیاران سووتا

یاسین

بەهای دینار زیاتر بەرزبووە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەرکردایەتی گریزمان سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین