یانەی هیلالی سعودی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە کەریم بینزیمەی ئەستێرەی یانەکەیان لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرەکە بۆ یاریی بەرامبەر تەعاون بەم هۆکارە دوورخراوەتەوە و بەشداری
ناکات،لەلایەکیترەوە ڕاکان ئەلوابێلی پزیشکی سعودی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە جۆری پێکانەکەی بینزیمە بەوشێوەیە کە پێویستە پشوو بدات.
ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی هیلالی لێکەوتووەتەوە چونکە یانەکە لە رکابەریکردنی نازناوی خولی رۆشەن لە قۆناغێکی سەختدان و پێویستییەکی زۆرییان بە تواناکانی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە هەیە.

