zagros news agency

ئاڵۆزی دەکەوێتە ماڵی میلان،ئەلێگری دەیەوێت بڕوات

لە نوێترین هەواڵەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ ماڵپەڕی سپۆرت ئیتاڵیا نیشانەی خستە سەر ماڵی ئەی سی میلان و کێشەیەکی نوێی ئەو یانەیەی ئاشکرا کرد،کە ئەویش مانەوە یان ڕۆیشتنی ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەرە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە بێت،ئەلێگری دەیەوێت تاکو مانگی سێی ئەمساڵ هەڵسەنگاندن بکات بۆ تیپەکە و پاشان بڕیاری مانەوە یان ڕۆیشتن بدات،ئەمەش جگە لەو ناڕەزایەتیانەی ڕاهێنەرەکە هەیەتی لە ئیدارەی میلان بەهۆی خراپی کارکردنیان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆکاندا.

میلان و ئەلێگری ئەم وەرزە هەڵبەست و دابەستی زۆریان بینیوە لە ڕکابەریەکان و لە خولی ئیتاڵی یانەکە دووەمینی ڕیزبەندیە و 10 خاڵ دوورە لە ئینتەر میلانی یەکەمەوە
بۆندەکەی ئەلێگریش لەگەڵ میلان تاکو هاوینی ساڵی 2027 بەردەوامە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری ئەوە هەیە مۆرینیۆ بۆ وەرزێکیتریش بمێنێتەوە

یاسین

رافاێل لیاو بە فەرمی پەیوەندی بە گەڵەتەسەرای تورکیەوە کرد

ahamd.luqman

دی پاوڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتە کێشەیان

یاسین