ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی كریستیان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌شێك له‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌خاكی عێراقه‌وه بووه به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه ماده‌ی 140 ئه‌مه دۆخێكی خراپ دروست ده‌كات چونكه ناكرێت ئه‌و ناوچانه ببنه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق.
سامی ئۆشانه، بۆ (ئاژانسی زاگرۆس)گوتی: “به‌داخه‌وه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند هێرشێك كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه به‌ئامانج لێ شێواندنی ئاشتی و ئارامی كوردستانه، ئێمه چه‌ند ساڵه داوامان كردووه كه سنووری ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 كه هێلی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌بێت هێڵی ئارام بن و دووربن له هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا جۆرێك له نائارامی له ناوچه‌كه هه‌یه له‌وێوه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كوردستان، ئه‌مه قبوڵكراونییه، چونكه دواجار به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراقیشه”.
له‌باره‌ی ناوچه‌كانی سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه به‌شێكی زۆریان كریستیانن، ئۆشانه، ئه‌وه‌ی خسته‌روو: سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت و خودی دانیشتوانی ناوچه‌كه چه‌ند ساڵه گیرۆده‌ی نائارامین، ده‌بێت سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا وه‌ك ناوچه‌ی نائارام سه‌یری نه‌كرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاشتی و پێشكه‌وتن و ئارامی له‌و ناوچانه هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت له‌وێوه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ئارامی و ئاشتی له ناوچه‌كه نه‌كرێت.

