zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات

به‌ڕێز جەنابی ئایه‌توڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی،
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..

بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه‌ وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانه‌یه‌تی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا..

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١٠

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

سەڵاح

“فارس عیسا” و “ماری ڕانتانین” تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن.

دڵشاد

بەردی بناغەی پروژەی دروستكردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی قەرەبۆی تۆبزاوە  دانرا

سەڵاح