zagros news agency

سامانی تایلۆر سویفت گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار

بەپێی پۆلێنکردنی گۆڤاری فۆربس بۆ ساڵی 2026، سامانی تایلۆر سویفت گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار، بەمەش بووەتە دەوڵەمەندترین گۆرانیبێژی ژن لە جیهاندا.

 

لیستەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی ملیاردێرە ناودارەکان بۆ 22 کەس بەرزبووەتەوە و کۆی سامانیان دەگاتە 48.1 ملیار دۆلار.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەستێرەکانی وەرزش و هونەر چیتر تەنها پشت بە گرێبەستە هونەرییەکان نابەستن، بەڵکو لە ڕێگەی وەبەرهێنان و خاوەندارێتی براندە بازرگانییەکانەوە سامانەکانیان زیاد دەکەن.

 

لە سەرووی لیستەکەدا ستیڤن سپێڵبێرگ بە 7.1 ملیار دۆلار دێت، پاشان جۆرج لوکاس و مایکل جۆردان.

 

ئەستێرەکانی وەک کیم کارداشیان، جەی زی، و ڕیهاناش هێشتا لە ناو لیستەکەدا جێگیرن.

 

ئەم گۆڕانکارییە نیشانی دەدات کە هونەرمەندان گۆڕاون بۆ خاوەنکار و ئیمپراتۆریەتی بازرگانی گەورە، ئەمەش وای کردووە ناوبانگیان ببێتە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات و وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فازل میرانی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییه‌كان كرد

سەڵاح

بەشار ئەسەد: ئەمەریکا سوود لە ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیل وەردەگرێت

سەڵاح

په‌رله‌مانتارێك: سێ پڕۆژه‌ یاسا په‌سه‌ند نه‌كراون و بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ره‌

یاسین