zagros news agency

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ئەمریکا توانای پاراستنی سوپاکەی خۆی نەماوە

 

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری توند دەداتە سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکە کە چیتر پشت بە ئەمریکا نەبەستن و رایدەگەیەنێت، واشنتن توانای پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەی نەماوە و ناتوانێت بەرگری لە سوپاکەی خۆیشی بکات.

ئەمڕۆ شەممە، 14-3-2026، ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە لێدوانێکدا روو لە سەرکردەی وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچەکە کرد و داوای کرد، لەبری ئەمریکا پشت بە “ئێران” و گەلانی موسڵمان ببەستن، هەروەها جەختی لە پێویستیی یەکڕیزیی جیهانی ئیسلامی کردەوە لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل کە بە “کوفر و دوڕوویی” ناوی بردن.

گوتیشی: “پشت بە هێزی لاوازی ئەمریکا مەبەستن، ئەو وڵاتە تەنانەت ناتوانێت بەرگری لە سوپا داڕماوەکەی خۆی بکات، بۆیە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت ئاسایشی وڵاتە ئیسلامییەکانی ناوچەکە مسۆگەر بکات.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەبولفەزل شکارچی باسی لە رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان کرد و رایگەیاند، گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بە ناوی “ئەبراهام لینکۆڵن” کە بۆ دەیان ساڵە سامانی موسڵمانان دەبات، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە تووشی شکستێکی مێژوویی بووە و ناچار بە کشانەوە و هەڵاتن کراوە.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم ئەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکا کە لە ژێر دروشمی “ئاسایشی ناوچەکە” بە سامانی وڵاتانی ئیسلامی دروستکراون، وێران کراون و ژمارەیەک سەرباز و فەرماندەی ئەمریکی تێیاندا کوژراون.

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەش دا، کە وڵاتەکەی بە کردەوە سەلماندوویەتی لە توانایدایە لە هەر ئاستێکدا بێت بەرپەرچی هەر دەستدرێژییەک بداتەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە “ئەمریکا چیتر هێزێکی جیهانی نییە و دەبێت ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا جێبهێڵێت.”

شکارچی دڵنیایی دا، ئێران توانای نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە وێرانکراوەکانی وەک قوتابخانە، باڵەخانەکان، بازاڕەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی هەیە، بەڵام جەختی کردەوە، “ئەوەی هەرگیز چاک ناکرێتەوە و نۆژەن ناکرێتەوە، ناوبانگ و هێزی ئەمریکا، سوپا داڕماوەکەی و ئابڕووچوونی ئیسرائیلە “.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

خامنه‌یی پێشتر داوای لە حەسەن نەسروڵلا کردبوو بچێتە تاران

سەڵاح

وەزارەتی شارەوانی: 334 زەویی دیکەی کارت لە هەولێر تاپۆ کران

سەڵاح