هانسی فلێک پێش ڕووبەرووبوونەوەی سیڤیە وتی کە فرێنکی دی یۆنگ بارودۆخی باشە و ئەگەر زۆرە پاش یارییە نێودەڵەتییەکان بگەرێتەوە.
وتیشی رۆنی بەرداخچی یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە و دڵخۆشە کەلەگەڵ مانە بێگومان دەتوانێت لە چەندین پێگەدا یاریی بکات
سەبارەت بەدابەزینی ئاستی فیران تۆرێس و لیڤاندۆڤسکی ئەوەی ئاشکراکرد کە ئێستا کاتی ئەوە بگەرێنەوە سەر رێگە راستەکە و متمانەم پێیان هەیە.
فلێک ئەوەی ئاشکراکرد کە بەرامبەر سیڤیە ئەرکمان ئاسان نابێت بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین لە پێناو بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکە.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە سەبارەت بە گەرانەوەی گاڤی وتی کە هەواڵێکی خۆشە و هەموان دڵخۆشن بەگەرانەوەی.
لە کۆتاییدا وتی کە هەندێک یاریی هەبووە ئەزموونێکی باشبووە بۆمان وەک شکستەکەمان بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید.

