zagros news agency

دەروازەی حاجی ئۆمەران کرایەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران دوای داخرانی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ، ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕووی گەشتیاران و بازرگانان کرایەوە.

بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لە 28ـی مانگی شوبات و دروستبوونی گرژی لەناوچەکە، دەروازە سنووییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران داخران.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای دوو هەفتە لە داخرانی، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-3-2026 دەروازەکە بەڕووی گەشتیاران و بازرگانان کرایەوە.

هەروەها سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کارکردن لە دەروازەکە لە سەرجەم سێکتەرەکان ئاسایی بووەتەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پارکێکی مۆدێرن بە ڕووبەری 3132 مەتر دووجا کرایەوە

سەڵاح

سۆران… چوار کەس لە کافتریایەکدا دەستگیر کران

دڵشاد

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح