zagros news agency

هەڵەبجە، برینێکی قووڵ و هێمایەک بۆ ستەم

 

لە مێژووی کورددا، کیمیابارانی هەڵەبجە لە 16ی ئاداری 1988 وەک برینێکی قووڵ لە ویژدانی نەتەوەدا دەمێنێتەوە. هەڵەبجە نیشانەی ئەو ستەمە زۆرەیە کە داگیرکەران بە درێژایی مێژوو لە کوردیان کردووە.

هەڵەبجە شارێکی ئارام بوو و خەڵکێکی ژیاندۆست تێیدا دەژیان. بەڵام ڕژێمی داگیرکەر بە دڵڕەقانەترین شێوە و بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر ئەو شارە سڤیلنشینە، کە هیچ ڕژێمێک بەو شێوە دڕندانەیە هێرش ناکاتە سەر هاوڵاتیانی خۆی.

لە ڕۆژژمێری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، هەڵەبجە هاوکات ئازار و سەروەرییەکی گەورەیە. لەلایەکەوە، زیاتر لە 5 هەزار قوربانی و وێرانبوونی شارەکە، برینێکی قووڵە لە ویژدانی نەتەوەدا. لەلایەکی ترەوە، هەڵەبجە ناونیشانی بەرخودانێکی نەبڕاوەی نەتەوەیەکە لەپێناو ئازادی و سەروەری و ڕیسواکردنی داگیرکەران.

هەرچەندە ئەمڕۆ هەڵەبجە شار و ناوەندی پارێزگایەکی نوێی کوردستانە، بەڵام وەک کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە و هێمای زوڵمێکی گەورە، هێشتا مافی تەواوی خۆی لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا وەرنەگرتووە. تەنها یادکردنەوەی ساڵانە بەس نییە، بەڵکو دەبێت هەڵەبجە ببێتە نموونەیەک بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم لەسەر ئاستی جیهان و نیشانەیەکی گەش بۆ خۆڕاگریی نەتەوەیەک کە مافی ڕەوایەتی لە ئازادی و سەربەخۆیی دەخوازێت.

16/3/2026

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

یاسین

راوێژكاری بارەگای بارزانی له‌ وەڵامی قەیس خەزعەلی: هێزی پێشمەرگە خۆسه‌پاندنى هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین