بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جەنگی ئۆکراینا، ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی گەرووی هۆرمز.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتییەکە تاووتوێی ئەو هەنگاوانە دەکات کە بۆ کراوەمانەوەی گەرووی هۆرمز پێویستن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەڵمانیا بەشداریکردنی لە هەر هێرشێکی سەربازی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە ئاسایشی ناوچەکە دابین دەکرێت.

