لەم ئاڵۆزیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆپی پێ وەک قوربانیەک خۆی نیشان دەدا،کە بەشێکی زۆری خول و پاڵەوانەتیەکان ڕاوەستاون بەهۆی ئەم جەنگەی ئێستای ناوچەکە،وە ئەمڕۆش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری کۆتایی لەسەر چامیۆنزلیگی ئاسیا 2 دا.
بەپێی بڕیاری نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا،یاریەکانی قۆناغی هەشت و پێش کۆتایی لە یاریەکانی هاتن و چوونەوە تەنها دەبنە یەک یاری و لە یاریگایەکی بێ لایەنیش یاری دەکرێت ئەمەش وەکو دانانی هاوسەنگیەک لەنێوان هەردوو تیپدا.
سەبارەت بەکاتی یاریەکانیش فیداسیۆنەکە ڕایگەیاند لە بەرواری 19 بۆ 22ی مانگ یاریەکانی قۆناغی هەشت و پێش کۆتایی دەکرێت،ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی هەمووان.
“سەرکار ڕێبوار”

