zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران: شەڕخواز نین بەڵام دەمانەوێت جەنگ بە یەکجاری کۆتایی بێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری شەڕ نییە، بەڵام دەبێت ئەم جەنگە بە شێوازێک کۆتایی بێت کە چیتر دووبارە نەبێتەوە. عێراقچی لەبارەی ئاسایشی گەرووی هۆرمز ئاماژەی بەوە کرد، دوژمنان بۆ پاراستنی گەرووەکە پەنایان بۆ کەسانێک بردووە کە پێشتر بە دوژمنی خۆیان دەزانی. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئێستا لە قۆناغی بەرگریدان و هیچ پەیامێکیان بۆ ئاگربەست نەناردووە، بەڵام پێویستە ململانێکان کۆتایییان بێت و دڵنیاییشی دا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

ئەلیک باڵدوین لەنێوان قەیرانی دەروونی و جەنگی دادگادا

ART

نزیکەی 3 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن

گوران