zagros news agency

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هێرشەکانی سەر هێزە ئەمنییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکانی سەرکۆنە کرد

لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وردی تاوتوێی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی دوایین چەند ڕۆژی کرد و ئەم هەڵوێستانەی خوارەوەی ڕاگەیاند:
حکومەتی عێراق بە توندی ئەو هێرشانەی ڕەتکردەوە کە کرانە سەر بارەگاکانی هێزە ئەمنییەکان و بوونە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەر هێرشێکی بۆ سەر باڵیۆزخانە، کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان بە “کردەوەی تیرۆریستی” وەسف کرد، کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری و ناوبانگی عێراقە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ هەموو پێکهاتە ئەمنییەکان، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە و پاراستنی ئارامیی وڵات.
حکومەتی عێراق پابەندیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکان و ڕادەستکردنیان بە دادگا، بەتایبەت ئەو هێرشانەی کە دامەزراوە حیاتییەکان دەکەنە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ واژۆ کرد

سەڵاح

عێراقچی، پەیوەندیی لەگەڵ نوێنەری ئەمریکای بەدرۆ خستەوە

یاسین

وەزیری ئەوقاف: 30 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییان کردووە

یاسین