ڕاگەیاندراوێک لەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات، کە بڕیارە ئەمشەو بەڕێوە بچێت، بەهۆی ئەوەی کە خشتەی کارەکەی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن دانراوە،ئەمەیش پێچەوانەی ماددەکانی (9) و (37) پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنى نوێنەرانە.
بۆیە، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئێستای پێچەوانەی ڕێوشوێنەکانی یاسادانانە ،
داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکەین پابەند بێت بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن بۆ پاراستنی شکۆ و متمانەی دامەزراوەی یاسادانان.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
17ی ئاداری 2026

