zagros news agency

نەبەز عەبدولحەمید: ئامادەکارییەکان بۆ هەردوو جەژن کراوە

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، کە ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کراون.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کراون، مەراسیمی کردنەوەی ئاگر بە شێوەیەکی زۆر سنووردار دەکرێت و تەنیا لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا دەبێت، بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا، بەتایبەتی ئەو جەنگەی ئیسرائیل – ئه‌مه‌ریكا و ئێران، پێده‌چێ ژمارەیەکی کەمی گەشتیاران ڕوو بکەنە هەرێمی کوردستان.

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گووتی: سیستمی دابەشکردنی غازی ماڵان لە ڕێگەی کارتێکی زیرەکەوە بەردەوامە و هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە فۆرمی خۆراکیان هەولێرە لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە کارتێکی سووتەمەنییان بۆ دروست دەکرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو هاووڵاتییانەی کە خه‌ڵكی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان یان سنووری ماددەی 140ن بە پشتگیری موختار و چەند فەرمانگەیەکی تایبەت ئەوانیش کارتی سووتەمەنیان بۆ دروست دەکرێت بۆ ئەوەی مانگانە 2 بتڵ غاز وەربگرن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی راگەیاند

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

سەڵاح

سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی پارتی: لێدوانەکانی بافڵ تاڵەبانی لە دیداری میری چەواشەکارانە و تێکدەرانە بوون

یاسین