zagros news agency

کۆنسێرتەکەی شاکیرا لە ئەردەن بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

کۆمپانیای ڕێکخەری کۆنسێرتەکەی گۆرانیبێژی جیهانی شاکیرا لە ئەردەن، بڕیاری دا ئەو ئاهەنگە پاشەکشە پێ بکات کە بڕیار بوو لە 28ـی ئازاردا سازبکرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی، هۆکاری دواخستنەکە بۆ بارودۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە دەگەڕێتەوە و کاتێکی نوێ بۆ سازکردنی دیاری نەکراوە.

بڕیار بوو کۆنسێرتەکە لە پڕۆژەی “ئەیلە” لە شاری عەقەبە بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەکرای نزیکەی 12 هەزار کەس لە ئەردەن و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تێیدا بەشداربن.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بلیتە کڕدراوەکان بۆ کاتی نوێی کۆنسێرتەکە کارا دەمێننەوە، بەڵام دوای دیاریکردنی کاتە نوێیەکە، ماوەی یەک هەفتە دەرفەت دەدرێت بەوانەی دەیانەوێت پارەی بلیتەکانیان وەربگرنەوە.

ئەم کۆنسێرتە بەشێک بوو لە گەشتی جیهانی شاکیرا بەناوی “Las Mujeres Ya No Lloran” و دەبووە یەکێک لە گەورەترین چالاکییە هونەرییەکان لە مێژووی ئەردەندا.

ئەم بڕیارە نائومێدییەکی زۆری لای هەوادارانی شاکیرا دروست کرد، بەڵام کۆمپانیا ڕێکخەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەلامەتی بینەران و هونەرمەندان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركيا ده‌كات

یاسین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا گەورەترین هاوپەیمانمانە

یاسین

فەرمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران داعش لە وڵاتانی دراوسێ خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەیە

یاسین