بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، کو ئەو زەیتەی ئێستا لای بریکارەکان دەدرێت هی بەشەخۆراکی مانگی حەوت و هەشتی ساڵی ڕابردووە و هێشتاش لەبەشەخۆراکی یەکەمی ئەمساڵ زەیت دابەش نەکراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕایگەیاند: هاتنی زەیت نەوەستاوە و بەردەوام دێت و دابەش دەکرێت، بەڵام لە عێراق بەرهەمهێنانی کەمە و بەکەمی دەنێردرێت.
هەروەها نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئاماژەی بەوەش دا، ڕۆژانە باری زەیت بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانیان دێت و دابەشی سەر بریکارەکان دەکرێت و پڕۆسەکە بەردەوامە، زەیتی بەشەخۆراک لە کارگەیەکی پارێزگای بابل بەرهەم دەهێندرێت و هاوردە ناکرێت، بۆیە هەمیشە گرفتی کەمیی بەرهەمی هەیە
رێباز یونس

