zagros news agency

‎کەشناسی: بارانبارینی بەردەوام و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە   19-3-2026

کەش / ئاسمانی هەرێم لەئەمرۆوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی یەکگرتووی دەریای سوور و سپی ناوەراست بۆیە ئاسمان بەگشتی   هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک , پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی سنووری رۆژئاوا وە باشووری هەرێم دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم  و شایانی باسە لەکاتەکانی شەو دابارین زیاد دەبێت بۆ شێوەی بارانی بەردەوام بەدرێژایی کاتەکاندا بۆیە پێشبینی برێکی زۆر لەدابارین دەکرێت وە کاریگەریەکەی بەردەوام دەبێت بۆ کاتەکانی بەیانی هەینی.

خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک. لەکاتەکانی نیوەرؤ تاکو ئێوارە چالاک دەبێت کە لە هەندێ ناوچە وەک باشوورو باشووری رۆژئاوای هەرێم پێشبینی دەکرێت بگاتە سەروی 40 کم/ک

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەلات.

پلەکانی گەرما /  کەمێک نزم  دەبێتەوە بە ( 1- 3 )  بەراوورد بە تۆمارکراوی .

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 4 – 6) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی

پیرمام 17 پلەی سیلیزی

سۆران 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی

دهۆک 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 20 پلەی سیلیزی.

سبەى هەینی20- 3- 2026

کەش/ بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ئاماژە پێکراو, ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت وە نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت وە لەناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەلات ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە, بۆ کاتەکانی نیوەرؤ وە دوایی نیوەرؤ دابارین بۆ تاوە باران  دەگۆرێت  لەگەل هەورە بروسکە وە لە ناوچە شاخاوییەکان کەمتر پێشبینی دەکرێت , شایانی باسە ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم بەردەوامی دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 25) کم/ک.

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم بوونەوەیەکی بەر چاو بە (5 – 6) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  لە نێوان (  5-  7) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 13 پلەی سیلیزی

پیرمام 11 پلەی سیلیزی

سۆران 11 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی 11  پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی

دهۆک 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی.

19 – 3- 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

بێرناردۆ سیلڤا دەبێتە ئامانجی یانەیەکی سعودی

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لیل ڕیکۆردەکەی ریالی شکاند و شکستی پێهێنا

یاسین