سانائە تاکایچی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوونەوەیەکی هەیە و ئاماژەی داوە کە لەم دیدارەدا باس لەوە دەکات ژاپۆن چی دەتوانێت و چی ناتوانێت لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدات.
تاکایچی جەختی کردەوە کە هەر بڕیارێک دەبێت لە چوارچێوەی یاسای “ئاشتیخواز”ی ژاپۆن بێت و هیچ هەنگاوێک بۆ ناردنی هێز بەدەر لە ئەم چوارچێوەیە ناگیرێت.
ژاپۆن یەکەم هاوپەیمانی گرنگی ئەمریکایە کە دوای دەستپێکردنی جەنگەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ دەکات.
پێشتر، ترەمپ داوای لە ژاپۆن و هەندێک وڵاتی دیکە کردبوو کە کەشتی بۆ پاراستنی نەوتکەشان لە گەرووی هورمز بنێرن، بەڵام تاکایچی ڕایگەیاندووە کە هێشتا هیچ داواکارییەکی فەرمی نەگەیشتووەتە ژاپۆن.

