وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەکەدا پەرەسەندنێکی نیگەرانکەرە و دەبێتە هۆی تێکدانی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان. هاوکات جەختی لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و دەستەبەرکردنی گەیشتنی وزە بە بازاڕەکان.
له بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووه:
ئەو هێرشانەی لەم دواییانەدا کراونەتە سەر دامەزراوەکانی وزە لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە دۆستەکانی ناوچەکە، هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری.
وەزارەتەکه جەختی کردۆتەوە لەسەر پێویستیی دەستەبەرکردنی ڕەوتی گەیشتنی وزە بۆ بازاڕە جیهانییەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەموو دەوڵەتان و گەلان بکات.
راشیگەیاند: بەردەوامبوونی ململانێکان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە و تەنها قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە، ئەمەش وادەخوازێت کە زمانی گفتوگۆ و چارەسەری دیپلۆماسی پێشبخرێت.
وەزارەتی دەرەوە دووپاتی کردەوە کە چارەسەری ئاشتییانە باشترین بژاردەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان و هێنانەدیی ئاسایش بۆ هەمووان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا دەکات کە میکانیزمە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کارا بکرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددییە هاوبەشانە و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان.

