zagros news agency

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٢ کەسی دیکە بە هۆی بۆمبارانی ئیسرائیل لە لوبنان کوژران

 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٢ کەس لە لوبنان بەهۆی بۆمبابارانی ئیسرائیلەوە کوژراون

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاویکردەوە؛ لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٢ لوبنانی بەهۆی بۆمبابارانی ئیسرائیلەوە بۆسەر باشووری ئەم وڵاتە کوژراون.

بە گوێرەی ڕگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان؛ سەرباری گیانلەدەستدانی ٧٢ کەس، نزیکەی ٣٦٠ کەس برینداربوون و هەزارن کەسی دیکەش لەناوچەکانی باشوورەوە بەرەو بەیروت هەڵهاتوون.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە؛ لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢٨٠ پێگەی حیزبوڵایان بۆمباباران کردووە و بۆ دەستپێکردنی هێرشی وشکانی بۆسەر پێگەکانی حیزبوڵا ئامادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیان کەس لە شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان کوژراون

سەڵاح

ئێران ئامادەیە لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی سووریا پێوەندیی هەبێت

یاسین

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دەداتە کاندیدان

سەڵاح