بەپێی دواین زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا بڕی 50 ملم باران لە سەنتەری شاری هەولێر باریوە، تەنها لە دوای کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا نزیکەی 26 ملم باران باریوە.
بە تۆمارکردنی ئەم بڕە نوێیەش، کۆی گشتی بارانبارینی ئەم وەرزە لە سەنتەری شاری هەولێر گەیشتە 600 ملم، ئەمەش وەک ڕێژەیەکی دڵخۆشکەر و بەرز بۆ ئەمساڵ ئەژمار دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە لە سەر هەولێر و ناوچە جیاجیاکانی تری هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەبێت.

