zagros news agency

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، داوایان لە پۆلیسی ئینتەرپوول کردووە، وەزیری نێوخۆی ئێران دەستگیر بکات.
پێشتر دادگایەکی ئەرجەنتین، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێستای ئێرانی تاوانبار کرد ٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە تەقاندنەوەی نێوەندی کولتووریی جووان (ئامیا) لە بۆینس‌ئایرس دەستی هەبووە.
لە تەقیەنەوەی ساڵی ١٩٩٤ دا لە پ٨٥ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئەوەی ساڵی ٢٠٢١ ئەحمەد وەحیدی کرایە وەزیری نێوخۆی ئێران، حکوومەتی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، ئەو کارە ”بێڕێزی” بە سیستەمی دادوەریی ئەرجەنتین و قوربانیانی تەقینەوەکەی ئامیایە.
لە ١٢ی نیسانی ئەمساڵیشدا دادگایەکی ئەرجەنتین بە تۆمەتی دەرکردنی فەرمانی هێرش بۆ سەر ناوەندەکانی ئیسرائیل و جووەکان لە بۆینس‌ئایرس لە دەیەی ١٩٩٠دا حکوومەتی ئێرانی بە ”حکوومەتێکی تیرۆریستی” ناو برد.

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵلا دوای لە ئێران کردووە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

چالاکوانێک لە نەجەف بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەدر سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین