zagros news agency

‎ئەمریکا مووشەکێكی نوێ بەکاردەهێنێت

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان

سیستەمی مووشەکهاوێژی “هایمارس” بۆ ئەنجامدانی هێرش ئامادە دەکەن.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ناسراو بە “سێنتکۆم”، لە راگەیەنراوێکدا چەند وێنەیەکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، هێزی مارێنزی ئەمریکی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “تووڕەیی داستانئاسا” سیستەمی مووشەکهاوێژی “هایمارس” بۆ هێرشکردن ئامادە دەکەن.

سیستەمەکە یەکێکە لە بەهێزترین و کاریگەرترین سیستەمە مووشەکهاوێژەکانی ئەمریکا. بە دوورمەودایی و وردیی لە پێکانی ئامانجەکانی ناسراوە. ئەم سیستمە لە ساڵی 2005ـەوە بە فەرمی خراوەتە خزمەتی سوپای ئەمریکاوە.

کێشی سیستەمەکە 13 هەزار و 500 کیلۆگرامە، درێژییەکەی شەش مەتر و 90 سانتیمەترە، پانییەکەشی نزیکەی دوو مەتر و نیوە و بەرزییەکەی سێ مەترە. تیمی کارپێکردنی هایمارس لە سێ کەس پێکدێت، شۆفێرێک، فەرماندەیەک و یاریدەدەرێکی فەرماندە. تێچووی دروستکردنی هەر سیستمێکی لەم جۆرە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیفا بڕیاری خۆی دەدات لەسەر بەڕێوەچوونی مۆندیال لە مەکسیک

یاسین

لە هەولێری بە چەند تابلۆیەکی هونەری یادی رۆژی سەما دەکرێتەوە

ART

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

سەڵاح