پەروەردە چەکێکی کاریگەرە بۆ ئاراستەکردنی گۆڕانکاری لە جیهاندا وەک چۆن نێڵسۆن ماندێلا دەڵێ : پەروەردە بەهێزترین چەکە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ گۆڕینی جیهان.
بەڵام لەکاتی ڕوودانی جەنگدا ئەم وتەیە، ناتوانێت ئامانج بپێکێت چونکە پەروەردە لەکاتی ئاشتی دەبێتە فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی کۆمەڵگەو گەیشتنە بە خۆشنوودی و سەرکەوتن، کاتێک پەروەردە زیانی پێدەگات پێشکەوتنی زانستی و کۆمەڵایەتی دوا دەکەوێت. وەکاتێکیش زەنگی جەنگ لێدەدرێت، چاوەڕوانی لە ژیانی ئاسایی کۆتایی دێت و هەواڵی ناخۆش و تاسان ئایندەی نادیار دەبێت .یەکەم وێستگەی بەرکەوتنی هەستی مرۆڤەکان لە شڵەژان و ترسدا دەبێت.
لەم ڕۆژانەدا کە سێبەری دڵەڕاوکێ و هەواڵی نائارامی باڵی بەسەر کۆمەڵگەکەماندا کێشاوە، و دەرگای قوتابخانەکان بە شێوەیەکی کاتی داخراون، ئەرکی ئێمە وەک خێزانێکی گەورەی پەروەردەیی لە هەموو کاتێک زیاترە کە پێویستە هەموومان پێکەوە ببینە قەڵغانێک بۆ پاراستنی دەروونی قوتابیانمان. هەوڵ بدرێت سەلامەتیی دەروونی پێش فێربوون بێت با ئامانجمان پاراستنی هاوسەنگیی دەروونیی قوتابیان بێت. پاشان مانەوەی پردی پەیوەندی لە ڕێگەی پەیامی هیوابەخش بۆ قوتابیان چونکە بیستنی دەنگی مامۆستایەک یان خوێندنەوەی نامەیەکی پڕ لە میهرەبانی، دەتوانێت گەورەترین دڵنەوایی بێت. قوتابیان لەم کاتانەدا لە ڕوخسار و هەڵسوکەوتی خێزان دۆخەکە دەخوێننەوە هەوڵبدەن ژینگەیەکی هێمن لە ماڵەوە دروست بکەن بۆ ئەوەی بە ئومێدەوە بڕوانینە ژیانی داهاتوو بە یەکگرتوویی ئەم کاتە سەختانە تێپەڕێنین، تا دووبارە بە زەردەخەنەو ئارامییەوە بگەڕێینەوە ناوکۆمەڵگە .
لەسەر جەنگ ووتراوە کە ئاشتی بە هێز ناپارێزرێت، بەڵکو تەنها بە تێگەیشتن و زانست بەدەست دێت. خۆزگە دەوڵەتان تێگەیشتنیان دەکردە سەرچاوەی بەدیهێنانی ئاشتی، تا پەروەردەش بیتوانیایە جیهانێکی پڕ لە شارستانی و ئارامی بەدیبێنێت.
لێرەدا خوێندنی ئۆنلاین لە ژێر سێبەری جەنگدانیشانەیەکی خۆراگری گەلی کوردە بەرامبەر تاریکی ئەم هەوڵانە دەیسەلمێنن کەئیرادەی فێربوون لەدەنگی چەکەکان بەهێزترە ،هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگە جوگرافیەکەی هەمیشە لەژێر کاریگەری ململانێ هەرێمیەکاندا بووە گۆرینی سیستمی خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی چەکی زانست لەدەستی قوتابیاندا نەکەوێت پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت.
دڵسۆز عەوڵا
بەڕێوەبەری دواناوەندی کۆمەڵگەی
پەروەردەیی بارزانیی نەمر

