ئاژانسی هەواڵی “فارس”ی ئێرانی بڵاویکردەوە، لەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایە سەر زانکۆی تەکنەلۆژیی شەریف لە تاران، “بنکەی داتا”ی زانکۆکە پێکراوە، کە وەک ژێرخانی سەرەکیی پلاتفۆرمی زیرەکیی دەستکردی وڵاتەکە هەژمار دەکرێت و زیانی گەورەی بەرکەوتووە.
بەپێی راپۆرتەکە، پلاتفۆرمی نیشتمانیی زیرەکیی دەستکرد لە کۆتایی ساڵی رابردوودا کراوەتەوە و کەمتر لە شەش مانگ لەمەوبەر، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو کە سەرجەم پڕۆژەکانی زیرەکیی دەستکردی وڵاتەکە بەو پلاتفۆرمەوە بەستراونەتەوە.
لە کاردانەوەی ئەم هێرشەدا، محەممەد رەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، رایگەیاند کە بۆردومانکردنی زانکۆی شەریف لەرێگەی “بۆمبی سەنگەرشکێن”ـەوە بووە و هێرشەکەی بە “هێمای شێتی و نەفامیی ترەمپ” وەسف کرد. هاوکات، یاسەمین ئەنساری، ئەندامی بەڕەچەڵەک ئێرانی لە کۆنگرێسی ئەمریکا، رەخنەی توندی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە گرتووە.

