zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

 

ئەمڕۆ پينجشەممە 4/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و مەترسییەکان بۆ سەر کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە . فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عه‌لی زەیدی: عێراق لە “ئۆپێک” ناچێتە دەرەوە و هەوڵ ده‌دات پشكه‌كه‌ی زیاد بكرێت

سەڵاح

کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی راگەیاند

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح