zagros news agency

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/9 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان.

مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵوێزخانەی عێراق: تورکیا ڕەزامەندی دا لەسەر پێدانی ڤیزا بەو عێراقییانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە

سەڵاح

پاکستان رەتی دەکاتەوە لەکاتی جەنگ فرۆکەکانی ئێرانی پاراستبێ

گوران

کۆمپانیای ڕۆبلۆکس پێشبینییەکانی بۆ قازانجی ساڵ کەم دەکاتەوە

یاسین