zagros news agency

پاکستان رەتی دەکاتەوە لەکاتی جەنگ فرۆکەکانی ئێرانی پاراستبێ

باکستان دووبارە جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی بە پشتگیری هەموو هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ، کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و پێشخستنی ئاشتیە .

ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، وەک لایەنێکی بێلایەن و بەرپرسیار هەڵسوکەوتی کردووە لە پشتیوانیکردنی گفتوگۆ و دابەزاندنی ئاڵۆزییەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو فڕۆکانەی ئێستا لە خاکی پاکستان هەن، هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕێکخستن یان چالاکییە سەربازییەکانەوە نییە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەکان بە شێوەیەکی کاتی لە بنکەی ئاسمانی «نور خان» مابوونەوە، چاوەڕێی قۆناغەکانی داهاتوون

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، فڕۆکەکان تەنها بۆ ئاسانکردنی گواستنەوە و هاتوچۆی دیپلۆماتەکان هاتبوونە بنکەی نور خان.

باکستان هەروەها جەختی کردەوە کە ئەو هەواڵە  دەربارەی بوونی فڕۆکە ئێرانییەکان لە بنکەی نور خان، ئامانجیان لێدانە هەوڵەکانی ئاشتی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانە.

لە کۆتاییدا، ئیسلاماباد بە توندی ڕەتیکردەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە بوونی فڕۆکە ئێرانییەکان لە بنکەی نور خان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوا ئاڵۆزییەکانی لە “House of the Dragon”

ART

ریپێرت گرینت بە ڕۆڵی رون ویزلی دەگەڕێتەوە سەر شانۆ

ART

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح