zagros news agency

بۆروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە فەمەری لەپێگەی خۆیان نوێکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ شلۆتەربێکی بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەیانی تا هاوینی ساڵی ٢٠٣١ راگەیاند .

یانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە نوێکردنەوەی گرێبەستی شلۆتەربێک گرنگی و بەهایەکی زۆری هەیە بۆ یانەکەیان بەهۆی ئەوەی کەسایەتیەکی گەورەی هەیە و خۆشی دەزانێت کە وەرزی داهاتوو چیمان پێویستە.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، شلۆتەربێک لە لیدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات و گفتوگۆیەکی باشیان کردووە لە ماوەی رابردوودا راشیگەیاند، بەرپرسانی یانەکە پرۆژەیەکی گەورەیان پێشکەش کردووە و ئامانجیان ئەوەیە لە وەرزەکانی داهاتوودا نازناوی زۆر بەدەستبهێنن، بە دڵنیاییەوە بڕیارێکی دروستی داوە بە مانەوە لە یانەکەیدا.

نوێکردنەوەی گرێبەستی شلۆتەربێک لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدەن بەڵام دۆرتمۆند بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گورزێکی کوشندەی لەو دوو یانەیە دا و بێهیوای کردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بلباو ڕێگری لە ویلیامز دەکات

یاسین

ڕۆنی ستایشی فلێک دەکات

یاسین

چێڵسی دەیەوێت یاریزانێک بگەڕێنێتەوە تیپەکە

یاسین