zagros news agency

ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان راگه‌یه‌نرا

[12:34 PM, 4/13/2026] +964 750 891 9178: ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان
[12:35 PM, 4/13/2026] +964 750 434 6262: وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن، ساڵنامەی هەموارکراوی تاقیکردنەوەکانی بۆ پۆلە کۆتاکانی (٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی) و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بڵاوکردەوە.

بەپێی نووسراوەکە، خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

یەکەم: تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی (نیشتمانی)
خولی یەکەم: لە ڕێکەوتی (١٤ / ٥ / ٢٠٢٦) دەستپێدەکات و تا (٢٥ / ٥ / ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە ڕێکەوتی (١٥ / ٦ / ٢٠٢٦) دەستپێدەکات و تا (٣٠ / ٦ / ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.

دووەم: تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (بە هەموو بەشەکانەوە)
خولی یەکەم: لە ڕێکەوتی (١٤ / ٦ / ٢٠٢٦) دەستپێدەکات و تا (٨ / ٧ / ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە ڕێکەوتی (١١ / ٨ / ٢٠٢٦) دەستپێدەکات و تا (٢٧ / ٨ / ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی ٩ و ١٢
وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە کارگێڕی قوتابخانەکان سەرپشک کراون بۆ دیاریکردنی ڕۆژانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم، بەو مەرجەی لە دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکان بێت و ماوەی تاقیکردنەوەکان لە (٤ بۆ ٥) ڕۆژ تێنەپەڕێت.

تاقیکردنەوەکانی پەیمانگاکان
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ڕێکەوتی (٩ / ٥ / ٢٠٢٦) دەستپێدەکات و تا (٢٠ / ٥ / ٢٠٢٦) کۆتایی پێ دێت.

– ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان تەواو نەکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن.
– ڕۆژانی شەممە بە ڕۆژی تاقیکردنەوە ئەژمار دەکرێت.
– سەبارەت بە پۆلە ناکۆتاکان، دواتر ڕێکەوتی تاقیکردنەوەکانیان لەلایەن وەزارەتەوە دیاری دەکرێت.

May be an image of text

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار زیارەتکار بوونە قوربانی

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد(د.خ)

یاسین

کۆمپانیای ئەپل نەوەی سێیەمی AirPods Pro نمایش کرد

سەڵاح