zagros news agency

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا

چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاریدا کۆبوونەوەی بڕیارلێدراوی ئەمشەوی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دوابخات، ئەوەش دوای گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی “گرنگ” دەربارەی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “سەرکردەکانی چوارچێوەکە ڕێککەوتوون لەسەر دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی شەممە، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی گرنگ.” ئاماژەی بەوەش کرد کە “لێکتێگەیشتنە نوێیەکان پێویستییان بە کاتی زیاتر هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.”
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: “ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی لاوەکی لە نێوان هەندێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بەڕێوەدەچێت.”
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ناوماڵی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی ناکۆکی لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی حکومەت بۆ سێ باڵ دابەش بووە، وەک ئەوەی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار پێشتر ئاشکرای کردبوو.
ئەو سەرچاوە سیاسییە ڕایگەیاندبوو: “ناکۆکییەکانی ناو چوارچێوەکە تەنها لە جیاوازیی بۆچووندا نەماونەتەوە، بەڵکو گەیشتووەتە دابەشبوونی کرداریی هاوپەیمانییەکە بۆ سێ باڵی سەرەکی، ئەمەش کاریگەریی هەبوو لەسەر کۆبوونەوەی بڕیارلێدراوی ماڵی هەمام حەمودی و گومان هەبوو لە ئەنجامدانی.”
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە کە:
• باڵی یەکەم: سوورە لەسەر کاندیدکردنی نوری مالیکی یان هەر کەسایەتییەک کە پشتگیرییەکی ئاشکرای ئەو بەدەستبهێنێت.
• باڵی دووەم: پاڵپشتی لە دووبارە کاندیدکردنەوەی محەمەد شیاع سودانی دەکات.
• باڵی سێیەم: پێی باشە پەنا بۆ کاندیدێکی سازان (تسوية) ببرێت کە لە ناوماڵی شیعە و دەرەوەشدا پەسەندکراو بێت.
هەروەها وتی: “سەرکردەکان بڕیاریانداوە کۆمەڵێک ناو بخەنە سەر مێزی گفتوگۆ، کە بریتین لە: نوری مالیکی (یان ئەوەی ئەو پاڵپشتی دەکات)، محەمەد شیاع سودانی، باسم بەدری، عەلی یوسف شوکری، حەمید شەترێ، عەبدولئیلاهـ نائیلی و موحسین مەندەلاوی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل

یاسین

سەڵاح

ئیبراهیم کاڵن و سوودانی کۆبوونەوە

سەڵاح