رێبوار حەمەلاو شوانى
پێنجه‌مین كۆڕبه‌ندنی دیپلۆماسی وڵاتانی بۆ ساڵی 2026 له كات وساتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ناوچه‌كه به قۆناغێكی سه‌خت و هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات ، له‌و نێوه‌شدا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی به به‌شداری نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی زیاتر له 150 وڵاتی ناوچه‌كه و جیهان و 75 ڕێكخراوی نێوهدهوڵهوتی و 5هه‌زار كه‌سایه‌تی و به‌تایبه‌تیش زیاتر له 20 سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی حكوومه و 50وه‌زیر و كه 40 یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت ، تێیدا چه‌ندین پرسی سیاسی و ئابووری و ژینگه‌یی و بواری تهكنۆلۆرژیا، هه‌روه‌ها ئاماژه به هه‌موو ئه‌و نادڵنییایی و گۆڕانكاریی وپێشهاتانه ده‌ردێت له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تییدا رووده‌دات تیشك ده‌خرێته سه‌ری
وابڕیاره ئه‌م كۆنفرانسه بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ له نێوان رۆژانی 17 -19ی نیسانی 2026 ، له شاری ئه‌نتاڵیا ، كۆڕبه‌ندنی دیپلۆماسی ئانتاڵیا ،به‌ڕێوه بچێت ،پێنجه‌مین كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌مساڵ له ژێر ناوونیشانی ” نه‌خشه‌كێشانی سبه‌ینێ و به‌ڕێوه‌بردنی نادیارییهكان “، به‌ڕێوه ده‌چێت، ئامانج و ستراتیژی ئه‌م كۆڕبه‌نده دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی گفتوگۆیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه جیهانییه‌كان ،به‌تایبه‌تی له قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه به شه‌ڕوململانێی وبه‌تایبه‌تی قه‌یرانی وزه و شه‌ڕی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆربووه‌ته‌وه ، بۆیه كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا ، ئاماده‌بوونی فه‌رمی گه‌لی كورد و نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌ن سه‌نگ و ستراتیژی دیاروبه‌رچاوه له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ڕه‌هه‌ندێكی نوێی ده‌به‌خشێته ئه‌م كۆڕبه‌نده و ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسی و سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رووداو وپێهاتهكاندا
بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ،وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناوده‌وڵه‌تی دیپلۆماسیی بۆ دۆزی كورد گرنگ و جێگه‌ی بایه‌خه ، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی سیاسه‌ت ودیپلۆماسی هاوسه‌نگ له نێو شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كانی ناوچه‌كه و تێگه‌یشتنێكی قووڵ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه بۆ كێشه وئاڵنگارییهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ، ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناوده‌وڵه‌تیی له سه‌ر ئاستی ناوچه و نێودهوڵهتییداو هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی رابردوو و ئێستاش به ئاراسته‌ی خاوهكردنهوهی گرژییه‌كان و گڕتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی لۆژیكانه و دیپلۆماسیانه ، كوردستانی وه‌ك ڕۆڵێكی چاره‌سه‌ری نه‌ك دروستكردنی گرژی به هه‌موو جیهان ناساندووه
به‌شداریكردنی نێچیرڤان بارزانی ،له پێنجه‌مین كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا، له قۆناغێكی وه‌ك ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ته‌نیا گه‌شتێكی دیپلۆماسی و نییه ، به‌ڵكو بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی كاریگه‌ری ، مامه‌ڵه‌كردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی له‌گه‌ڵ گرژییه‌كان و پارێزگاریكردن له ئارامی و سه‌قامگیری و هه‌روه‌ها وه‌ك پردێك بۆ سه‌قامگیری ناوخۆیی وناوچهیهكی پڕ له گۆڕانكاری وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی جه‌وهه‌رییه به‌وه گه‌لی كورد خاوه‌ن گووتارێكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه له ناوه‌ندێكی به‌هێزه و بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ناوچه‌كه و جیهانه به‌تایبه‌تی له‌م كۆڕبه‌نده‌دا
به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر نییه له‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن و كاریگه‌ریشی هه‌یه له كۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی كه به ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر ناسراوه ، بۆیه گرنگه ئه‌و ئاشتی وئاڕامییه به پارێزراوی بمێنێته‌وه ، به‌تایبه‌تی هه‌وڵه‌كانی بۆ پارێزگاریكدرن له له قه‌یران و شه‌ڕ هه‌میشه پێوه‌ستی به به‌ڕێوه‌بردنێكی لۆژیكانه‌ی سیاسی هه‌بووه تاوه‌ك بتوانێت ئیداره قه‌یرانه‌كان بدات و له‌هه‌مانكاتیشدا ڕۆڵێكی نێوه‌ندگیری ئه‌رێنی له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت ، بۆیه گرنگی به‌شداری نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕۆڵه گرنگه و له نێوه‌ندگیرییه سه‌ركه‌وتووانه‌یه له ناو كۆڕبه‌ندنی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا دا دیار وبه‌رچاوه .
به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه ژیرانه‌كه‌ی و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی گرنگی جیۆپۆلۆتیكییه‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ست له كاتێكیدا قه‌یرانی سیاسی و هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان وشه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران كاریگه‌رییان به‌گشتی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه و كوردستان ڕۆڵێكی دیاروبه‌رچاوی بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری و نێودهگیری بینیووه ،مێژووی سازدان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆڕبه‌نده دیپلۆماسییه له ئه‌نتاڵیای توركیا دهكهڕێتهوه بۆ ساڵی 2021 ، كۆنفرانسێكی ساڵانه‌ی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تییه ، ده‌به‌سترێت .


