zagros news agency

کامالا هاریس، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار دەکات

کامالا هاریس جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و لە ئەندامانی پارتی دیموکرات ئێوارەی شەممە لە ڕێوڕەسمێکی کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی قسەی دەکرد، جەختی کردەوە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونە ناو شەڕ، لەژێر کاریگەریی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا دراوە.
هاریس گوتی: “ئەو چووە ناو شەڕەوە، ئەو لەلایەن بی بی نەتانیاهۆوە بۆ ئەم ڕێگەیە ڕاکێشرا، با لەم بارەیەوە ڕاشکاو بین، ئەو چووە ناو شەڕێکەوە خەڵکی ئەمریکا نایانەوێت و ئەم کارەش گیانی سەربازانی ئەمریکایی دەخاتە مەترسییەوە.”
دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ وەڵامی کامالا هاریسی نەدایەوە بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: “خەڵک ئیسرائیلیان خۆش بوێت یان نا، ئەم وڵاتە سەلماندوویەتی هاوپەیمانێکی گەورەیە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان. گەلەکەی ئازا، بوێر، دڵسۆز و زیرەکن و بەپێچەوانەی هەندێکی دیکە لە کاتی پێکدادان و گرژیدا ڕوخساری ڕاستەقینەی خۆیان نیشان دا، ئیسرائیل بە سەرسەختی دەجەنگێت و دەزانێت چۆن سەرکەوێت!”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی ئەوروپا: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا ئامادە نین

سەڵاح

کچەکەی ئەنجێلینا جۆلی و براد پیت لە کلیپێکدا بەشدار دەبێت

ART

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە

یاسین