ئەمڕۆ لە ڕاهێنانەکانی یانەی بارسێلۆنا دیمەنێکی دڵخۆشکەر کەوتە بەرچاوی هاندەرانی یانەکە،ئەوەیش بەشداری کردنی فێرمین لۆپێزی ئەستێرەی یانەکە بوو لە ئامادەکاریەکانی یانەکە بۆ یاری داهاتووی تیپەکە.
فێرمین لەیاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لەگەڵ گۆڵپارێز بەرکەوتنێکی تووندی هەبوو،کە بەهۆیەوە نێوچاون و ڕوخساری نوقمی خوێن بوو،ڕاستەوخۆ لەیاریگا برایە دەرەوە و هەر لەژووری جل گۆڕینی یاریزانان ناچار بوون دوورینەوە بۆ برینەکەی بکەن.
ئەمڕۆ فێرمین بە ماسکێکی پارێزەری ڕوخسارەوە بەشداری ڕاهێنانەکانی کردوە،کە بەئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاری داهاتوو لەبەرامبەر سێڵتاڤیگۆ ئامادە دەبێت.
“سەرکار ڕێبوار”

