لە گەڕی ٣٣ خولی ئینگلیزی یانەی مان ستی توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی ئەرسێنال بە ئەنجامی دوو گۆل بەرامبەر گۆلێک،لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ١٦ شەرقی گۆڵی یەکەمی بۆ مان ستی تۆمار کرد.
هەروەها لە خولەکی ١٨ کای هاڤێرتز گۆڵی یەکسانی بۆ یانەکەی هێنایەوە، لە گێمی دووەم داو لە خولەکی ٦٥ هالاند توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
بەم ئەنجامەش یانەی مان ستی لە ریزبەندی دووەم مایەوە بە ٦٧ خاڵ هەروەها یانەی ئەرسناڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە مایەوە بە ٧٠ خال

