لەدوای شکستەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەیاری کۆتایی مۆندیال بەرامبەر ئیسپانیا،ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یەکەمین جار هاتە دەنگ و باسی کاریگەرییەکانی ئەو شکستەی کرد و ڕوونی کردەوە خەونی ئەوە بووە جارێکی دیکە مۆندیال بباتەوە،بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
مارتینێز لە پۆستێکیدا نووسی بووی؛خەونم ئەوە بوو مۆندیال جارێکی دیکە ببەمەوە ئەرجەنتین،بەڵام سەرکەوتوو نەبووین،دەمویست جارێکی دیکە مێژووێکی گەورە بۆ وڵاتەکەمان بنووسمەوە و هەموو هەڵێکی خۆمدا،بەڵام نەمتوانی،داوای لێبووردن لە هاندەران دەکەم،ناتوانم ئەو ئازارە باس بکەم،بەڵام دەبێت قبوڵی بکەم.
شایەنی باسە مارتینێز لەیاری کۆتاییدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و باشترین یاریزانی ئەرجەنتین بوو لەیارییەکە،کە چەندین تۆپی مەترسیداری گۆڵی ئیسپانیای گەڕاندەوە،بەڵام لەکۆتاییدا دیوار پۆڵایینەکەی شکا و فێران تۆرێس تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

