zagros news agency

فلیک؛ زۆر شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم

 

فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش یاریەکەی سێڵتا ڤیگۆ رایگەیاند، زۆر سەیری یارییەکانی ڕکابەرەکەمانم کردووە و هەمیشە رووبەرووبوونەوەیان سەختە.

هەروەها رایگەیاند زۆر شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم چونکە هەموو شتێکیان بەخشیوە لە پێناو یانەکە، ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر لالیگا بێت، وە دەمانەوێت خولەکە بەدەستبهێنین، بەڵام هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

تیمێکی گەنجمان هەیە کرانە دەرەوەشمان لە چامپیۆنز لیگ ئازاری زۆری هەبوو، بەڵام پێویستە لە یارییەکانی داهاتوودا باشتر بین و وەرزی داهاتوو وردەکارییەکان چارەسەر بکەین و دووبارە هەوڵ بدەینەوە.

جەختیشیکردەوە، ئەزموونێکی نایابی لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکان هەبووە، بەڵام خێزانەکەی لە بەرشەلۆنە دڵخۆشن و خۆشی چێژ لە هەموو شتێک دەبینێت، بۆیە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زمان ئەرکێکی قورس بوو لە ژیانی دۆن

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکەکانی یاری خۆی ڕزگارکرد

یاسین