zagros news agency

کەرتی گەشتیاری و خزمەتگوزاری لە بەریتانیا تووشی پاشەکشەیەکی گەورە بووە

 

ڕۆژنامەی “تێلیگراف”ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیان و قەیرانی وزە کە پەیوەستە بە ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، کەرتی گەشتیاری و خزمەتگوزاری لە بەریتانیا تووشی پاشەکشەیەکی گەورە بووە، بە جۆرێک ڕۆژانە بە تێکڕا 3 باڕ و چێشتخانە لەو وڵاتەدا دادەخرێن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای “نێڵسن ئای کیو” (NielsenIQ) کە تایبەتە بە شیکردنەوەی داتاکانی بازاڕ، تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 350 شوێن و بنکەی گەشتیاری و کاتبەسەربردن داخراون، ئەمەش واتای داخستنی 3 تا 4 شوێن بە شێوەی ڕۆژانە. هەروەها بەرزبوونەوەی باج و تێچووی دەستی کار، خاوەن کارەکانی ناچار کردووە بازاڕ جێبهێڵن.

داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشەکشەکە بۆ دوو وەرزی لەسەریەک بەردەوام بووە؛ لە نێوان تشرینی یەکەم و کانوونی یەکەمی 2025دا، 382 شوێن داخراون.

کارڵ چێسیڵ، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای “نێڵسن ئای کیو” ڕایگەیاند، “زۆرێک لە کۆمپانیاکان گەیشتوونەتە لێواری داڕمان.” هۆشداریشی دا کە لێکەوتەکانی جەنگ و ئاڵۆزییە جیۆپۆلیتیکییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی قەیرانێکی نوێی وزە، ئەمەش بارگرانییەکی زۆر دەخاتە سەر خێزانەکان و تێچووی کارکردنیش بەرزتر دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی ئینگلیزی ئەستێرەکەی میلانی دەوێت

یاسین

جێنیفەر لۆپێز: تەمەن و قسەی خەڵک ناتوانن خەونی دەرهێنانم لێ زەوت بکەن

ART

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیا کردو بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین