ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات کە وەک پارتی خوازیارن کابینەی حکوومەت زوو پێکبهێنرێت، بەڵام بەمەرجێک هەرحزبەو بەپێی قەبارەی خۆی.
ئاری نانەکەلی، بۆ زاگرۆس گوتی: ماوەیەکی زۆر لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کارمان کرد بۆ ئەوەی کە بەبەرنامەیەکی نوێ کابینەی حکوومەت دروست بکەین، ئەم گفتوگۆیانە کاتێکی زۆری ویست، بەڵام دواتر یەکێتی ڕێکەوتنێکی لەناکاوی لەگەڵ نەوەی نوێ کرد و بەنیەتی ٥٠ بە ٥٠ هاتنە پێشەوە لەگەڵ پارتی، بۆیە پارتی بەرچاوی ڕوونە نە لەگەڵ سیناریۆی خستنەزیندان و دەستگیرکردنی سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەکان بوو نەلەگەڵ ڕێکەوتنی ساختەشە بۆ دەست شکانەوەی سیاسی لەژێر هەڕەشەو بابەتی جۆراو جۆر ئەنجام دراوە.
راشی گەیاند: پارتی خوازیار نەبووە پێکهێنانی کابینەی حکوومەت داکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نین بە کڕینی کورسی و لیست و دروستکردنی سیناریۆو دەسگیرکردنی خەڵک و فشاری سیاسی ببێتە جێگرەوەی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی هەرکەسەو بەپێی قەبارەی هەڵبژرادن و بەرکەوتەی خۆی پۆستی پێ دەدرێت.

