zagros news agency

ئێران: بەپێی یاسایەکی نوێ ڕێگە بە کەشتییە ئەمریکایی و ئیسرائیلییەکان بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز نادرێت

عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە کاتی سەردانیکردنی گەرووی هورمزدا گوتی، بەپێی ئەو یاسایەی پەرلەمان هەوڵی پەسەندکردنی دەدات، کەشتییە ئەمریکایی و ئیسرائیلییەکان مافی تێپەڕبوونیان لە گەرووی هورمزدا نابێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد بەپێی ئەم یاسایە، کەشتیی وڵاتانی دیکە مافی هاتوچۆیان هەیە، بەڵام ئێران لە بەرانبەر “خزمەتگوزاری، سەلامەتی، پاراستنی ژینگە و ڕێنوێنیکردنی کەشتییەکان” باجیان لێ وەردەگرێت.
نیکزاد گوتیشی وەرگرتنی ئەم باجە لە جیهاندا باوە. جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆشداریی دا گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی پێش جەنگ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە مانگی 11 ئەنجام ده‌درێت

سەڵاح

سەرۆكی حكومەت بەردی بناخەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەباتی دانا

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین