حەسەن فەزڵوڵڵا، نوێنەری حزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کوژراوانی حزبوڵڵادا هەڕەشەی کرد هەر ئەنجامێک لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی بکەوێتەوە، گرووپەکەیان جێبەجێی ناکات.
نوێنەرەکەی حزبوڵڵا جەختی کردەوە ئەم گفتوگۆیانە “پەیوەندییان بە حزبوڵڵاوە نییە” و ئەو گرووپە توانای ڕێگریکردنی لە بەدیهاتنی ئامانجەکانی ئەم گفتوگۆیانە هەیە. هەروەها گفتوگۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی بە هۆکارێک بۆ زیادبوونی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی لوبنان ناو برد.
ئەم قسانە لە کاتێکدان لە هەفتەکانی ڕابردوودا نوێنەرانی لوبنان و ئیسرائیلی لە واشنتۆن چەندین کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە؛ ئەو گفتوگۆیانەی حزبوڵڵا بە توندی دژایەتییان دەکات و سکرتێری گشتیی گرووپەکەش بە “گوناهێکی گەورە” وەسفی کردوون. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە مانگی نیسانەوە، هێرشە سنوورییەکان بەردەوامن و ئیسرائیلی و حزبوڵڵا هێرشی بەرانبەریان دژی یەکدی ئەنجام داوە.

