zagros news agency

‎کەشناسی: دابەزینی پلەکانی گەرما و ئەگەری تاوەباران و تۆز و خۆڵ هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 4-5-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران تا کاتەکانی ئێوارە، کە هەندێک جار بۆ تاوەباران و هەورە تریشقەی کورتخایەن دەگۆڕێت. سەبارەت بە تۆز و خۆڵ، کاریگەرییەکەی زیاتر لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و گەرمیان) دەبێت و تا کاتەکانی ئێوارە لاواز دەبێت. پلەکانی گەرما (3-4) پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە، خێرایی با (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین (7-9) کم دەبێت (لە ناوچە خۆڵاوییەکان 3-5 کم و هەندێک کات کەمتر لە 1 کم).

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 5-5-2026، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و گەرمیان). پلەکانی گەرما (1-2) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە، خێرایی با (5-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین (7-9) کم دەبێت (لە ناوچە خۆڵاوییەکان 4-6 کم).

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

هەولێر: ئەمڕۆ 27، سبەی 26

سلێمانی: ئەمڕۆ 25، سبەی 25

دهۆک: ئەمڕۆ 26، سبەی 24

هەڵەبجە: ئەمڕۆ 28، سبەی 25

زاخۆ: ئەمڕۆ 25، سبەی 25

گەرمیان: ئەمڕۆ 30، سبەی 28

چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 29، سبەی 28

سۆران: ئەمڕۆ 22، سبەی 21

پیرمام: ئەمڕۆ 22، سبەی 21

حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 17، سبەی 16

هەواڵی پەیوەندیدار

“فارس عيسا” له‌ گه‌ڵ كارگێڕى باڵێوزخانه‌ى كۆمارى فيدراڵى سۆماڵ كۆ ده‌بێته‌وه‌

دڵشاد

وه‌زيرى ناخۆى فيدراڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،كۆده‌بێته‌وه‌

دڵشاد

راگەیندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

یاسین